10 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • مــــــــن دڵـــــــــم پــــــــاکـــــــــە

    مێژووی ئەم وتەیە نازانم لە چ لاپەڕەیەکی پەرتوکێکدا نووسراوە، هەرچۆن بێت پێچەوانەی مرۆڤبوون و کەسی خزمەتگوزارە، بەدیوێکیتردا ئەگەر ئەم ڕستە هەڵەیە ڕاست بوایە، ئیتر کەس ئامادە نەبوو یارمەتی کەس بدات

    نووسه‌ر:
    د. عومه‌ر زه‌ڵمی
  • بنەما زێڕینەکانی ئیسلام و هەواوهەوەسی موسوڵمانان، ڕێنماییە مرۆڤدۆستییەکانی ئاسمان و بێباکی و غرووری ئێمە

    ئەبێ هەوڵبدەی هەژارێک لە مردن ڕزگار بکەیت، نەک دوای مردنی خواردەمەنی ببەی بۆ مناڵەکانی، تا ئێستا لەسوچێکەوە سەرنجت لەو مناڵە کزۆڵانە داوە لە حەوشەی مەکتەبەکەیاندا لە دووری هاوڕێکانیانەوە خۆیان ئەخۆنەوە.

    نووسه‌ر:
    د. عومه‌ر زه‌ڵمی
  • وریابە ئارەزووە شاراوەکانت دەست بەتاڵ نەتهێڵنەوە.

    لێرە هەمووشتێک قەرەبوو دەکرێتەوە، بەڵام لە بەردەم لێپرسینەوەی خوادا هیچ بیانویەک سەلکەپیازێک ناهێنێت. دەنکە گەنمێک بەنهێنی بخەرە دەمی ماسییەکەوە زۆر لەوە باشترە لە کەعبەدا ترێلییەک کەباب ببەخشیت و بەتەمای سوپاسی خەڵک بیت.

    نووسه‌ر:
    د. عومه‌ر زه‌ڵمی
  • وتەیەکی تر لەسەر بومەلەرزەکە و غەزەب و قەهری خوایی

    تکایە زارتان ببەستن و دەستی یارمەتی درێژ کەن. سی و سێ ساڵە لەبەرامبەر ستەمی علمانییەکانەوە ئێوەش فتوایەک لەبن باخەڵتانا ئامادەیە بۆ ڕاپێچکردنی مرۆڤایەتی بەرەو دۆزەخ، نەبڕایەوە؟ ئەی کەی کۆتایی پێ دێنن.

    نووسه‌ر:
    د. عومه‌ر زه‌ڵمی
  • ئەگــــەر چوومە بەهەشت

    ئەگەر خوای میهرەبان لوتفی فەرموو خستمیە بەهەشت ڕاستەوخۆ ئەچمە خزمەتی ئاسیای ژنی فرعەون و پرسیاری لێ ئەکەم و ئەڵێم: دایە گیان چۆن بەرگەی ئەو بەردەگەورەیەت گرت کە خستیانە سەرسکت؟ ئەو دڵە ناسکەت چۆن نە‌دەتەقی کە فرعەونی دڵڕەق ئەو هەموو قەتڵوعامەی ئەکرد؟ دواییش ئەم‌وت ئەی ئێستە بیری ناکەی؟

    نووسه‌ر:
    د. عومه‌ر زه‌ڵمی
  • خوای گەورە چی ئەفەرموێ؟

    «یا ایهاالذین آمنوا»:

    بێ حیکمەت نییە خوا داوا لە ئیماندار دەکا، چونکە کاتێ فەرمانەکە بڕیارێکی ئاسمانییە، پێویست دەکا بەشتێک، کەرەستەیەک، ئامرازێک، ئیڕادەیەک کە ناخ و دەروون بخاتە جوڵە و بزاوتن و قەبووڵی بکات و وەری گرێ و فەرمانبەرداری بێ و جێبەجێی بکات، واتە هەرکاتێ گوێت لە خوا بوو کە بە ئیماندار بانگی کردی، ڕاستەوخۆ ببیستە و بێدەنگ بە و تەنفیز بکە، ئێ دیارە کە خوا بڕیارێک نادا نەتوانی ئەنجامی بدەی و بێحیکمەت ئاراستەت بکات، هەروەها بڕیارەکانی خوا ڕەزاگران نین و خۆشەویستکەر و خۆش مامەڵەن، یانی چێژ لە گوێڕایەڵییان وەردەگریت.

    نووسه‌ر:
    د. عومه‌ر زه‌ڵمی
  • سەرەتا و یەکەم ئەرکی سەرشانی مرۆڤ ناسینی خوایە لەڕێگەی زانستەوە: «فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللَّهُ»، دواتر ناسینی پەیام و پێغەمبەرەکەیەتی لەڕێگەی زانستی متمانە پێکراوەوە کە قوڕئانی پیرۆزە: «أَفَمَن يَعْلَمُ أَنَّمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ الْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَىٰ ۚ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ» (ڕه‌عد/۱۹)، پاشان لەحیکمەتی دروستبوونی دونیا سەرنج بدەیت و لە سەرەنجامی کۆتایی خۆت ڕابمێنی؟ و بشزانی کرۆکی ئەو ئایینە چیە کە بڕیارە شوێنی بکەوی،

    نووسه‌ر:
    د. عومه‌ر زه‌ڵمی
  • سوپاس گەورەم، سوپاس ڕێزدارەکەم

    ئەگەر کۆچ نەبوایە، کێ دەیزانی ئازاری ستەم چەنێ گرانە.

    ئەگەر کۆچ نەبوایە، کێ دەیزانی نانبڕین و برسیکردن چ ستەمێکی تاڵ و دژوارە.

    ئەگەر کۆچ نەبوایە، کێ دەیزانی پشت بەخوابەستن چەنێ غەم و نیگەرانی و خەفەت دەڕەوێنێتەوە و مرۆڤ دروست دەکا.

    ئەگەر هجرەت نەبا، کێ لە خۆشەویستی خوای گەورە بۆ بەندەکانی حاڵی دەبوو.

    گەر کۆچ نەبا، کێ دەیزانی فیداکاری هاوەڵان یانی چی. کۆچ مانای کەڕامەتی بۆ ئافرەت گێڕایەوە و لە زیندەبەچاڵیەوە، کردیە بەشدار لەبنیادنانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

    نووسه‌ر:
    د. عومه‌ر زه‌ڵمی